وەزیری جەنگی
ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئێران لە ئەنجامی ئەو هێزەوە هاتووە
کە لە ڕێگەی بۆردومان و گەمارۆدانەوە بەکاریانهێناوە، هۆشداریش دەدات کە ئەگەر
تاران پابەندی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە نەبێت، ئامادەن دەست بە جەنگ بکەنەوە و
گەمارۆیەکی ئاسنین بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.
لە لێدوانێکدا
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد،
گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی نێودەوڵەتی و ژیانییە بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەڵام
واشنتۆن پشتی پێ نابەستێت. هاوکات هیوای خواست ئەو وڵاتانەی سودمەندن لە گەرووەکە،
هەنگاو بنێن بۆ کردنەوەی.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان ڕێگریکردنە لە دەستکەوتنی
چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر بە
ڕوونی ڕایگەیاندووە کە تاران ناتوانێت ببێتە خاوەنی ئەو چەکە و هەر دانوستانێکیش
تەنها لەسەر ئەو تەوەرە دەبێت.
وەزیری جەنگی
ئەمریکا ئاشکراشی کرد کە هیچ متمانەیەک بە لایەنی ئێرانی نییە، بۆیە بە وردی
بەدواداچوون بۆ هەموو هەنگاوەکان دەکەن و دڵنیا دەبنەوە لێیان. ڕوونیشیکردەوە،
مانەوەی هێزەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە ئاستی بەدەمەوەهاتنی ئێران
و پابەندبوونی بە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەوە.
321 جار خوێندراوەتەوە