ڕەتکردنەوەی نەخۆشی فریاکەوتن لە کەرتی تایبەت قەدەغە کرا

KNN : Kurdish News Network
05:07 - 14/06/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی توند دەداتە نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت و ڕایدەگەیەنێت؛ بەهیچ پاساوێک نابێت ڕەتکردنەوەی نەخۆش هەبێت، بەتایبەت ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان جێگیر نییە و پێویستیان بە فریاکەوتن هەیە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

 

بەپێی نوسراوێکی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی  ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت کراوە، تێیدا هاتووە: "لە کاتی ڕەوانەکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە، بەتایبەت نەخۆشانی فریاکەوتن و باری ناجێگیر و چاودێریی چڕ، پێویستە هەموو نەخۆشخانەیەک بە ئەرکی وەرگرتنی نەخۆش هەڵبستێت و دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت

 

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، نابێت بە پاساوی نەبوونی شوێن، نەبوونی چاودێریی چڕ، بێهیوایی لە حاڵەتی نەخۆشەکە (Hopeless)، یان نەبوونی خەرجی و تێچووی پێویست، نەخۆش ڕەتبکرێتەوە یان بگەڕێندرێتەوە

 

لە کۆتایی نوسراوەکەشدا، وەزارەتی تەندروستی هۆشداریی داوە کە پێویستە نەخۆش وەربگیرێت و چارەسەر بکرێت، لە کاتی پابەندنەبوون بەم ڕێنماییانەشەوە، ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر نەخۆشخانە سەرپێچیکارەکان دەگیرێتەبەر.

 

 

152 جار خوێندراوەتەوە