شاندێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید لە لەگەڵ نوری مالیکی کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:35 - 14/06/2026
کوردستان
+
-

شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدادە.

 

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی دانا ئەحمەد مەجید و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی و جڤاتی نیشتیمانی، لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە.

 

ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە چەسپاندنی سەقامگیری، چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا و باشترکردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتییانە لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان.

 

لەو کۆبوونەوانەدا، بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر پاراستنی سەقامگیری و ئاشتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراقدا کردووەتەوە. هاوکات، گفتوگۆی چڕ لەسەر تێپەڕاندنی ئەو قەیران و ئاستەنگانە کراوە کە ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسیی عێراق بوونەتەوە، لەگەڵ پێداگریی تەواو لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

بزووتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە كە پێویستە چارەسەرەکان لە چوارچێوەی دەستووردابن و خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان و باشترکردنی ژیانی خەڵک بکەن.

81 جار خوێندراوەتەوە