بزوتنەوەی
گۆڕان، ئەمڕۆ یەکشەممە، پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین،
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی (حوسێن
محەمەد بەهائەدین)ـی برایەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی (مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەدین)
برای مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی
كوردستان-مان پێگەیشت.
بۆ ئەم بۆنە خەمناكە پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا
سەڵاحەدین بەهادین و خێزان و بنەماڵە و هاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و
ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێ.
انا لله و انا الیه راجعون
85 جار خوێندراوەتەوە