بەرپرسێکی
باڵای ئیدارەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی
"زۆر بەهێز و نایاب"، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئێران گەرووی هورمز بەبێ
وەرگرتنی هیچ ڕسوماتێک بەڕووی کەشتییەکاندا دەکاتەوە.
بەپێی لێدوانی
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە بۆ کەناڵی فۆکس نیوز قسەی کردووە، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی
گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، ئەمریکاش گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت و
پرۆسەکان بە یەک کات جێبەجێ دەکرێن.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێککەوتنەکە
بەردەوام دەبێت و قۆناغی دواتریش سەرنج دەخاتە سەر پرۆسەی پاککردنەوە و
هەڵگرتنەوەی مین لە ئاوەکانی گەرووی هورمزدا.
113 جار خوێندراوەتەوە