ئەوقاف لەبارەی دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان رێنمایی نوێی دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
01:30 - 14/06/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆک بڕیاریدا بە داخستنی بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوتەکان لە کاتی نوێژکردندا و کەمکردنەوەی دەنگیان لە کاتی بانگداندا، ئەمەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی گلەیی و گازندەی نوێژخوێنان.

 

بەپێی نوسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای دهۆک کە ئەمڕۆ یەکشەممە (14ی حوزەیرانی 2026) دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەوقاف لە قەزاکانی (دهۆک، ئاکرێ، شێخان، بەردەڕەش، ئامێدی و سێمێل) کراوە، بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێک بۆ ڕێکخستنەوەی دەنگی بڵندگۆی مزگەوتەکان.

 

لە نوسراوەکەدا کە واژۆی ناسح محەمەد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی دهۆک بە وەکالەتی لەسەرە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەهۆی زۆریی گلەیی نوێژخوێنان لە زۆرێک لە مزگەوتەکانی سنوورەکە، پێویستە لە کاتی بەجێگەیاندنی نوێژەکاندا بڵندگۆکانی دەرەوەی مزگەوت بەتەواوی دابخرێن. هەروەها بڕیاریش دراوە بە کەمکردنەوەی دەنگی بڵندگۆکانی دەرەوە لە کاتی بانگدان و نزمکردنەوەی دەنگی بڵندگۆکانی ناوەوەی مزگەوتەکان.

 

58 جار خوێندراوەتەوە