ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداریی لە پەرەسەندنی قەیرانەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لێکەوتەکانی ئەم دۆخە لە سنووری ناوچەکە
تێدەپەڕێت و کاریگەریی گەورەی دەبێت. داواش دەکات سەرجەم لایەنەکان بەبێ هیچ
بیانوویەک هەوڵ بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بدەن.
سکرتێری گشتیی
نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێوارەی چوارشەممە، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە: "ئەم هەفتەیە ناوچەکە شایەتحاڵی هێرشی
بەرفراوانتر و خراپتربوونی زیاتری دۆخەکە بووە، بە جۆرێک ئاگربەست زیاتر لە کەمکردنەوەی
ئاگر دەچێت".
گۆتێرێس جەختی
لەوەش کردووەتەوە، نابێت مەترسییەکانی گۆڕانی ئەم پێکدادانە بچووکانە بۆ شەڕێکی
گەورە و سەرتاسەری بە کەم سەیر بکرێت.
لە کۆتایی
پەیامەکەشیدا هۆشداریی داوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان کار بۆ گەیشتن بە
ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی بکەن و نووسیویەتی: "کۆتایی بە هێرشەکان بهێنن، کۆتایی
بە بیانووەکان بهێنن".
165 جار خوێندراوەتەوە