دۆناڵد ترەمپ: دانوستانەکانی کۆتایی لەسەر ئاشتی بەڕێوەدەچن

KNN : Kurdish News Network
01:47 - 08/06/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران بەدوای گەیشتن بە ئاگربەستێکی دەستبەجێدان و دانوستانەکانی کۆتاییش بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی بەڕێوەدەچن.

 

لە بەیاننامەیەکدا، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە، هەنگاوەکانی ئاشتی لە قۆناغی جێبەجێکردندان، بە مەرجێک "نەزانی یان گەمژەیی" ڕێگرییان لێ نەکات. هاوکات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە گەمارۆکان بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیانەوە دەمێننەوە، تا ئەو کاتەی دەگەنە "ڕێککەوتنی کۆتایی".

 

ترەمپ پێشبینی ئەوە دەکات کە پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیە بە خێرایی بڕۆنە پێشەوە، و لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سوپاسی گرنگیدانی خەڵکی بەم بابەتە کردووە.

96 جار خوێندراوەتەوە