نووسینگەی
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەیان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ
بەرگریکردن و هێرشکردن، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک هەوڵەکانی
ئێران بۆ سەپاندنی هاوکێشەیەکی نوێ قبوڵ ناکەن.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، نووسینگەی بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی
بەوە کرد، هێزەکانیان لەسەر ئاستی بەرگری و هێرشبەری لە دۆخێکی ئامادەباشیی زۆر
بەرزدان. هەروەها ڕەتیانکردەوە ملکەچی هیچ هەوڵێکی ڕژێمی ئێران ببن بۆ دروستکردن و
سەپاندنی هاوکێشەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئیسرائیل ئاماژەی بە دۆخی لوبنان کردووە و دووپاتی
کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان، و هەرکاتێک پێویست بکات لە
سەرانسەری لوبناندا کارە سەربازییەکانیان ئەنجام دەدەن.
46 جار خوێندراوەتەوە