ئیسرائیل هێزە یەدەگەکانی بانگهێشت دەکات و ئامادەکاری بۆ فراوانبوونی جەنگ دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 08/06/2026
جیهان
+
-

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئاڵوگۆڕی هێرشەکان لەگەڵ ئێران بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت و سوپای ئیسرائیلیش ئامادەکاری دەکات بۆ بانگهێشتکردنێکی بەرفراوانی هێزە یەدەگەکانی و فراوانبوونی بازنەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل و کەناڵی 12ی ئەو وڵاتە، پێشبینی دەکرێت قەبارەی هێزە سەربازییەکان لەسەر سنوورەکان، بەتایبەت لەگەڵ کەناری ڕۆژئاوا و ئوردن زیاد بکرێت. هاوکات، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ چەندین ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان، لەگەڵ هەبوونی پێشبینییەکان بۆ فراوانبوونی زیاتری ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان.

 

لەلایەکی دیکەوە، پێگەی 'والا'ی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، چەند پێشنیارێک خراونەتە ڕوو بۆ ئەوەی ئەگەر تاران هێرشەکانی چڕتر بکاتەوە، ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئێران بکرێتە ئامانج.

115 جار خوێندراوەتەوە