سبەینێ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
05:12 - 03/06/2026
کوردستان
+
-

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 6ی 2026، بڕیاریدا لە سبەینێ پێنجشەممەوە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە. ئەم بڕیارە لە میانی پێشوازییکردنیدا لە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان و نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتیی جیهانی درا، کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و نەوت و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بەڕێوەچوو

 

سەرۆک وەزیران گوێبیستی وردەکاری و ئاستەنگەکانی بەردەم کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە بوو کە بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ناوچەکەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، هەروەها تێڕوانینێکی گشتگیری بۆ دەستپێکردنەوەی خێرای بەرهەمهێنان تاوتوێ کرد

 

 

زەیدی جەختی لە پێویستی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و هەموو پێداویستییەکان کردەوە بۆ پاراستنی کاری کۆمپانیاکان و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو زیانە گەورەیەی بەهۆی ڕاوەستانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەر عێراق کەوتووە، پێویستی بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان

61 جار خوێندراوەتەوە