بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە هەواڵ و زانیارییە ناڕاستەکانی هەندێک لە میدیاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و جەختدەکاتەوە کە تاوەکو ئێستا نەچونەتە نێو هیچ هاوپەیمانێتییەکەوە و هاوشانی هەمو لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەماندان.
رونکردنەوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە
کەناڵەکانی ڕوداو، ئاڤا و کوردستان24، ماوەیەکە (بە هۆ و بێ هۆ!) زانیاری هەڵە و ناڕاست لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هاوپەیمانێتی بڵاودەکەنەوە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین، تائێستا هیچ لایەنێک دەستپێشخەری بۆ هاوپەیمانێتی بۆ نەکردوین. هەڵوێستی ئێمەش لەوبارەیەوە ڕوونە، کە لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانین هاوشانی هەمو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم.
بزوتنەوەی گۆڕان
42 جار خوێندراوەتەوە