دەستەی
فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا بڕیار و ڕێنماییە نوێیەکانی سەبارەت بە کۆتوبەندەکانی
گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا بڵاوکردەوە و فڕینی لە ئاستی
نزمدا قەدەغە کرد.
بەپێی ڕێنماییە
فەرمییەکان، فڕۆکە مەدەنی و بازرگانییەکانی ئەمریکا ڕێگەیان پێدراوە تەنها لە
بەرزایی سەروو 30 هەزار پێ، یاخود لە هەندێک بارودۆخدا سەروو 20 هەزار پێ، بەسەر
ئاسمانی عێراقدا بڕۆن. هەروەها بڕیارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم
قەدەغەکردنە کاتی نیشتنەوە یان فڕین لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی
ناگرێتەوە.
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم
ڕێکارانە بەهۆی ئەو مەترسییە ئەمنییانەوەیە کە لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە و هەڕەشە
لەسەر سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان دروست دەکەن، بەمەش سەرجەم کۆمپانیاکانی هێڵی
ئاسمانیی ئەمریکی پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و بەکارهێنانی ڕێڕەوی
جێگرەوە بۆ گەشتەکانیان.
293 جار خوێندراوەتەوە