بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاماری کۆتایی بارانبارینی وەرزی ئەمساڵی (2025-2026)
بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی بارانبارین لەم وەرزەدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو
بە تێکڕا سێ هێندە زیادی کردووە.
بەپێی ئەو
ئامارانەی کەشناسیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و تاوەکو (1ی حوزەیرانی 2026) لە
وێستگەکانی کەشناسی تۆمارکراون، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 1071.7ملیمەتر باران
باریوە، لە کاتێکدا لە وەرزی ڕابردوودا تەنها 350.3ملیمەتر باریبوو. لە پارێزگای
هەڵەبجەش ڕێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بۆ 1122.4 ملیمەتر، کە ساڵی پێشتر
تەنها 417.3 ملیمەتر بووە.
هەر بەپێی
ئامارەکان، زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ناوچەی چوارتا
تۆمارکراوە کە 1917 ملیمەترە، دوای ئەویش بەرزنجە بە 1839.5 ملیمەتر دێت.
سەبارەت بە
ئیدارە سەربەخۆکانیش، لە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (کەلار) 549.2 ملیمەتر، و لە
ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین (ڕانیە) 1280.4 ملیمەتر باران باریوە، کە سەرجەمیان
بەراورد بە وەرزی ڕابردوو جیاوازییەکی گەورە و زیادبوونێکی زۆریان بەخۆیانەوە
بینیوە.
166 جار خوێندراوەتەوە