وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی سێ ملیار و 31 ملیۆن دینار وەک داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان دەگەڕێنێتەوە، ئەمەش وەک بەشێک لەو ڕێکارانەی بۆ ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی پسوولەکردن و دڵنیابوونەوە لە گەیاندنی پاڵپشتییە داراییەکان بە هاووڵاتیان گیراونەتەبەر
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی کارەبا خستوویەتییە ڕوو، سیستەمی نوێی پسوولەکردن 117 هەزار و 628 هاوبەشی ماڵانی دیاریکردووە کە پێشتر بە تەواوی لە داشکاندنی سێ مانگی یەکەمی پڕۆژەی "ڕووناکی" سوودمەند نەبوون. بڕیاریش وایە کۆی ئەو پارەیەی کە بۆ هاوبەشان دەگەڕێندرێتەوە، لە پسوولەی مانگەکانی داهاتووی پڕۆژەکە یان لە قەرزەکانی پێش پڕۆژەکەدا بۆیان ئەژمار بکرێت و لەرێگەی کورتەنامەشەوە ئاگاداری ئەو هاوبەشانە دەکرێتەوە کە ناویان تۆمار کردووە
پڕۆژەی "ڕووناکی" ئامانجییەتی تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان دابین بکات. ئێستا زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای بەردەوامیان هەیە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان، 80٪ی هاووڵاتیان بەتایبەت توێژی کەمدەرامەت، بەراورد بە پێشتر کە پارەیان بۆ کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی دەدا، ئێستا بڕە پارەی کەمتر دەدەن
147 جار خوێندراوەتەوە