وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا گیانلەدەستدانی سەربازێکی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ئاکامی ڕووداوێکی نەخوازراو لە کاتی مەشق و ڕاهێنانی سەربازیدا لە باکوری عێراقڕاگەیاند
جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ڕۆژی دووشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە داخێکی قووڵەوە ڕایگەیاند، سەربازەکە ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانی سەربازیدا لە باکوری عێراق تووشی ڕووداوێک بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە کە کەسوکاری سەربازەکە ئاگادار کراونەتەوە و داوایان کردووە کاتێکیان بۆ دابین بکرێت پێش ئەوەی هەر زانیارییەکی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە و ناسنامەی سەربازەکە ئاشکرا بکرێت
44 جار خوێندراوەتەوە