وەزارەتی
پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هێزەکانی
هاوپەیمانان بۆ مانگی چواری ئەمساڵ خراوەتە سەر هەژمارەکەیان و لەم هەفتەیەدا دەست
بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان
کە تایبەتە بە ژمێریاریی سەربازی، سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و
ژمێریارییەکانە بۆ دابەشکردنی ئەو هاوکارییە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، کە دوای تەواوبوونی ئەو ڕێکارانە، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 4ی حوزەیرانی 2026،
پرۆسەی دابەشکردنی پارەکە دەستپێدەکات.
43 جار خوێندراوەتەوە