سوپای
پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی سوپاکەیان بنکەیەکی ئاسمانییان
کردووەتە ئامانج، کە بە وتەی خۆیان ئەو بنکەیە لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر
تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە دوورگەی سیریک بەکارهێنرابوو.
هاوکات فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا
(سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێرشی بەرگرییان کردووەتە سەر سەنتەرەکانی ڕادار و
ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی درۆنەکانی ئێران لە شاری گروگ و دوورگەی
قشم.
ئەمریکا ئەوەشی
خستووەتەڕوو، ئەم هێرشانە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و لە کاردانەوەی هەنگاوە
هێرشبەرییەکانی ئێراندا ئەنجامدراون، کە خۆی لە خستنەخوارەوەی درۆنێکی جۆری ئێم
کیو یەکی ئەمریکیدا دەبینییەوە لەکاتی فڕینیدا بەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.
لەلایەکی
دیکەوە، ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکەی ئەمڕۆیان
لە دوای پێشێلکارییەکانی چەند کاتژمێرێکی پێشتری سوپای ئەمریکا ئەنجامدراوە، بەبێ
ئەوەی شوێنی ئەو بنکەیە ئاشکرا بکات کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کراوەتە ئامانج.
ئەمەش لە
کاتێکدایە پێشتریش ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سوپای کوەیتەوە بڵاویکردەوە کە
سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی درۆنی و
موشەکین.
152 جار خوێندراوەتەوە