پێشبینییەکانی
کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کران و بەپێی زانیارییەکان، ئاسمان بەگشتی
ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێکی پلەکانی گەرما لە سەرجەم
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەمڕۆ
یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ
نیمچەهەور دەگۆڕێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت کە لە کاتژمێرێکدا لە نێوان 10 بۆ 15
کیلۆمەتردایە، بەڵام لە دوانیوەڕۆدا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە
خێراییەکەی بۆ سەروو 20 تا 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات. هاوکات مەودای
بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی
پێشوو کەمێک بەرز دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و
پەڵەهەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور بێت. ئاراستەی با دەگۆڕێت بۆ
باکووری ڕۆژهەڵات و خێراییەکەشی لەسەرخۆ دەبێت. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ
یەکشەممە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
بەپێی
پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەینێ دووشەممە لە شارەکانی هەرێمی
کوردستان بەم شێوەیە دەبن: لە هەولێر 32 پلە، لە سلێمانی 30 پلە، لە دهۆک 31 پلە،
لە هەڵەبجە 33 پلە، لە کاتێکدا لە گەرمیان بەرزترین دەبێت کە دەگاتە 37 پلە و لە
حاجی ئۆمەرانیش نزمترین دەبێت بە 22 پلەی سیلیزی.
106 جار خوێندراوەتەوە