ئاستی ئاوی
بەنداوی دوکان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەپێی
نوێترین ئامارەکان تەنها 48 سانتیمەتر ماوە بۆ ئەوەی ئاوی بەنداوەکە بەتەواوی
پڕببێت و سەرڕێژ بکات.
بەپێی داتاکان،
لە ئێستادا کۆی قەبارەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکەدا گەیشتووەتە 6 ملیار و 800
ملیۆن و 642 هەزار مەتر سێجا. هەروەها ئاستی ئاوەکە بەرزبووەتەوە بۆ 510 مەتر و 52
سانتیمەتر.
بەمەش
بەنداوەکە زۆر نزیکبووەتەوە لە پڕبوونی تەواوەتی، و چاوەڕوان دەکرێت لە ئەگەری
بەردەوامبوونی هاتنی لێشاوی ئاو بۆ ناو بەنداوەکە، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا سەرڕێژ
بکات.
بەو پێیەی
لەئێستادا رۆژانە 5 سم ئاوی بەنداوەکە زیاد دەکات، ئەگەر ئەو بڕە کەم نەکات،
نزیکەی 10 رۆژی دیکە ئەگەری هەیە بەنداوی دوکان سەرڕێژ بکات.
99 جار خوێندراوەتەوە