پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاوکرانەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 27/05/2026
کوردستان
+
-

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرانەوە و بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە دەبێتە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایاری ئەمساڵ، هاوکات ئەگەری بەرزبوونەوەی شەپۆلێکی سووکی خۆڵبارین هەیە

 

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە. خێرایی با لە باکووری ڕۆژئاواوە لەسەرخۆ دەبێت (5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و هەندێک کاتیش چالاک دەبێت بۆ 20 کیلۆمەتر، هەروەها مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ لە گەرمیان دەبێت کە 37 پلەی سیلیزییە، لە هەولێر 33 و لە سلێمانیش 31 پلە دەبێت

 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە (28ی 5ی 2026)، ئاسمان لە پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە و پێشبینی دەکرێت ببێتە گەرمترین ڕۆژی مانگی ئایاری ئەمساڵ، بە جۆرێک پلەکانی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، لە هەولێر 36 و لە سلێمانییش 34 پلە دەبێت

 

هاوکات لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی پێنجشەممەدا، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا هەیە. بۆ بەرەبەیانی زووی ڕۆژی هەینی، پێشبینی دەکرێت کاریگەریی ئەو خۆڵبارینە زیاتر بێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی ڕوو لە دابەزین دەکەن

 

 

131 جار خوێندراوەتەوە