ئەمریکا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕی گەیاندە ئێران

KNN : Kurdish News Network
01:03 - 23/05/2026
جیهان
+
-

سەرچاوە ئاگادارەکان بە کەناڵی "حەدەس"یان ڕاگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە، کە تێیدا هەم هۆشداریی توند و هەمیش پێشنیازێکی بۆ ڕێککەوتن لەخۆگرتووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوانە، پەیامە ئەمریکییەکان هەڵگری هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ و ململانێ سەربازییەکانن. واشنتن هۆشداریی داوەتە تاران کە ئەگەر بێت و ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا خراوەتەڕوو ڕەتبکاتەوە، ئەوا ڕووبەڕووی لێکەوتە و دەرئەنجامی زۆر نەرێنی دەبێتەوە.

 

لە بەرامبەردا، ئەمریکا لە پەیامەکانیدا مەرجێکی خستووەتەڕوو و بە ئێرانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر بەم ڕێککەوتنە ڕازی بێت، ئەوا دەکرێت چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوانیان بۆ کاتێکی دواتر دوابخرێت و قۆناغ بە قۆناغ یەکلایی بکرێنەوە.

45 جار خوێندراوەتەوە