دەستی بەسەر 300 محەویلەی کارەبایی قاچاغدا گیرا و دوو تۆمەتباریش لە بەغدا دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
02:51 - 22/05/2026
عێراق
+
-

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانیان دەستیان بەسەر ٣٠٠ محەویلەی کارەبایی قاچاغدا گرتووە و دوو تۆمەتباریشیان لە شاری بەغدا دەستگیرکردووە.


لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگاکەدا هاتووە کە پاش بەدواداچوونی مەیدانی و چاودێریکردنێکی ورد، توانراوە ئەو محەویلە کارەباییە قاچاغانە لەناو یەکێک لە گەراجەکانی پایتەختدا بدۆزرێنەوە و دەستیان بەسەردا بگیرێت.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانەکەدا و بە بەڵگەوە دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

ئاسایشی نیشتمانی جەختی لە بەردەوامیی هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەکانی کردەوە بۆ ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی قاچاغچێتی و ڕێگریکردن لە یاریکردن بە ئابووریی نیشتمانی، بە ئامانجی گرتنەبەری ڕێکاری توند بەرامبەر بە سەرپێچیکاران.

37 جار خوێندراوەتەوە