بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کردووە.
بەپێی
پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە (23ی ئایار)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ
پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 بۆ 4 پلە
بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت. لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما پێشبینی
کراوە کە 32 پلەیە و لە حاجی ئۆمەرانیش نزمترین دەبێت کە 18 پلەی سیلیزییە.
سەبارەت بە
سبەینێ یەکشەممە (24ی ئایار)، گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت؛ لە ناوچە
شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن
هەیە، بەتایبەت لە شاخەکانی ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم. هەروەها پلەکانی گەرما 2 بۆ 3
پلەی دیکە بەرزدەبنەوە.
هاوکات خێرایی با لە دوای نیوەڕۆوە چالاک دەبێت
و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم خێراییەکەی دەگاتە سەرووی 35 کیلۆمەتر
لە کاتژمێرێکدا.
143 جار خوێندراوەتەوە