بەپێی
ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندییەکی
تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
لە میانی
پەیوەندییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان
عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی
ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا، هەروەها بیروڕایان سەبارەت بە بەهێزکردنی
هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە بەشێکی
دیکەی گفتوگۆکەیاندا، تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جەخت لە گرنگیی
یەکخستنی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی
هاوبەشی نێوان هەردوولا.
47 جار خوێندراوەتەوە