مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 23/05/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەت بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: بڕیارە لەم سەردانەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجام بدات.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای هەرێم لە بەغدا، تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراق و ناوچەکە، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری عێراق.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە لەو سەردانەیدا مەسرور بارزانی داوا لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات تا دوای پەسەند کردنی بودجە، مەرجی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی هەرێم هەڵبگرن و تەنیا لەبەرامبەر رادەستکردنی داهاتی نەوت مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت.

35 جار خوێندراوەتەوە