سەربڕینی ئاژەڵ لە شەقام و گەڕەکەکان قەدەغەیە

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 21/05/2026
کوردستان
+
-

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند؛ بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، ئەنجامدانی قوربانی لەسەر شەقام، ناو گەڕەک و ماڵەکان بەتەواوی قەدەغەیە و پێویستە تەنها لە کوشتارگەکاندا بکرێت، هاوکات هۆشداریش دەدات کە هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە


لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵیش تەنها لە مەیدانە دیاریکراوەکان ڕێگەپێدراوە. هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و مامۆستایانی ئاینی دەکات بەشداریی هەڵمەتێکی هۆشیاری بکەن بۆ هاندانی خێرەومەندان، تاوەکو پابەندی ڕێنماییەکانی شارەوانی، قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری بن بۆ ئامادەکردنی قوربانییەکانیان لە ناو کوشتارگەکاندا


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتییان خاوێنیی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، چونکە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی شوێنە ڕێگەپێدراوەکان دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، شێواندنی ژینگە و پیسکردنی شوێنە گشتییەکان


جەختیشیکردووەتەوە، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری و زیادەڕەویی بە هاوکاریی لیژنە هاوبەشەکان، لە ڕۆژانی جەژندا لە ئەرکدا دەبن بۆ چاودێریکردن و پاراستنی خاوێنی و تەندروستیی گشتی

72 جار خوێندراوەتەوە