مۆڵەتی نوێی شۆفێریی هەرێمی کوردستان شوێنی مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:40 - 20/05/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی هەڵگری مۆڵەتی نوێی شۆفێرین، دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گۆڕینی مۆڵەتەکانیان هەبێت بۆ مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ (20ی 5ی 2026) بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە مۆڵەتە نوێیەکانی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دروستکراون و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پەسەندکراون، بۆیە لە کاتی گەشتکردندا هاوڵاتییان ئازادن لە دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی یان مامەڵەکردن بە هەمان مۆڵەتی خۆجێییەوە ئەگەر بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بکەن

 

لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا، وەزارەتی ناوخۆ مەرجێکی تایبەتی بۆ ئەو کەسانە دیاری کردووە کە بەبێ ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن، و ڕوونیکردووەتەوە ئەگەر ئەو هاوڵاتییانە بیانەوێت لە وڵاتی مەبەست ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرن و شۆفێری بکەن، ئەوا لەو حاڵەتەدا پێویستە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەربهێنن.

 

299 جار خوێندراوەتەوە