ئەمڕۆ لە
ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک، بەهۆی ڕووخانی
ئەسکەلەیەکەوە پێنج کرێکار لە بەرزاییەکی زۆرەوە کەوتنە خوارەوە و لە ئەنجامدا
چوار کرێکار دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و کرێکارەکەی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی
زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم کرێکارەکان خەڵکی شاری دهۆکن و سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی
کارەکانیان بوون لەسەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون، بەڵام بەهۆی داڕمانی ئەسکەلەکەیانەوە
ڕووبەڕووی ئەو کارەساتە بوونەتەوە.
تەرمی هەر چوار
کرێکارەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و کرێکارە بریندارەکەش دۆخی تەندروستیی
ناجێگیرە.
هاوکات، هێزە
ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیان بە
لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە، بەمەبەستی دەرخستنی هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووخانی
ئەسکەلەکە و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیی پیشەیی لە پڕۆژەکەدا.
حسێن حەسەن-
پەیامنێری KNN
94 جار خوێندراوەتەوە