ئیلهام ئەحمەد دەنگۆی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی ڕەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 19/05/2026
کوردستان
+
-

ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵی دەکەن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ چاوپێکەوتنێک ڕووی نەداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئێمە لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی لە تورکیا چاومان بە بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەوتووە".

 

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ئاماژەی بەوەشکرد، "جەخت دەکەینەوە کە ئەو هەواڵە بەتەواوی دوورە لە ڕاستییەوە، هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدراوە و هیچ ئەگەرێکیش بۆ کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە".

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە میدیای تورکیا لە رۆژانی رابردوودا بڵاویانکردەوە، کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە میانی سەردانێکیان بۆ تورکیا، توانیویانە لە دوورگەی ئیمراڵی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەوێت.

78 جار خوێندراوەتەوە