بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48
کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمانی هەرێم بەگشتی لە نێوان هەور و
نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و
دروستبوونی تۆزوخۆڵێکی سووک لە باشووری هەرێم، هاوکات سبەینێ پلەکانی گەرما ڕوو لە
نزمبوونەوە دەکەن.
سەبارەت بە
کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان بەگشتی لە نێوان
هەور و نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی بەیانی تا ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکانی
سنووری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات کەمێک نمەباران دەبارێت و لە دوای نیوەڕۆشەوە
کاریگەرییەکە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان بەشێوەی پچڕپچڕ درێژ دەبێتەوە.
هەروەها لە باشووری هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی
تۆزوخۆڵێکی سووک هەیە و مەودای بینین لەو ناوچانەدا کەمدەبێتەوە. پلەکانی گەرما
نزیک دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ، کە تێیدا گەرمیان بە 32 پلە بەرزترین و حاجی
ئۆمەران بە 14 پلەی سیلیزی نزمترین پلەی گەرمایان دەبێت، لە هەولێر 27 پلە و لە
سلێمانیش 23 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێ سێشەممەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات ئاسمان بۆ هەوری
تەواو بگۆڕێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. سەرەتا نمەباران لە ناوچە
سنوورییەکان دەبارێت کە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورە تریشقە، پاشان لە
دوای نیوەڕۆ کاریگەریی شەپۆلەکە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و هەولێر دەگرێتەوە و
لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.
هاوکات سبەینێ
خێرایی با لە نیوەڕۆدا بۆ سەروو 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت و پلەکانی
گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
169 جار خوێندراوەتەوە