بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48
کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت؛ شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە
زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و تۆزێکی سووکیش لە
هەندێک ناوچە دروست دەبێت.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە (16ی ئایاری 2026)، ئاسمان پەڵەهەور و
نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری
هەرێمی کوردستان. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و لە
زۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارینی تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە. هاوکات پلەکانی گەرماش
بەراورد بە تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو، بەبڕی دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە (17ی ئایاری 2026)، ئاسمان زیاتر ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە تۆزێکی سووک دروست دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە
سنوورییەکانیش ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە. هەروەها پلەکانی گەرما
بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە بەبڕی یەک بۆ سێ پلە.
خێرایی با لە
هەردوو ڕۆژەکەدا لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە خێراییەکەی لەنێوان (10 بۆ 20)
کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای
بینین لەنێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبن: (هەولێر 25، سلێمانی 26،
دهۆک 24، هەڵەبجە 27، زاخۆ 25، سۆران 22، چەمچەماڵ 27، پیرمام 20، حاجی ئۆمەران 17
و گەرمیان 32) پلەی سیلیزی.
144 جار خوێندراوەتەوە