وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕینی ئاگادار کردەوە، کە پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی، هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم قەزا و ناحیەکانەوە، لەگەڵ دانیشتووانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەتوانن لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی "پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی"یەوە ناوی منداڵانی تەمەن یەک ساڵ تا 12 ساڵ تۆمار بکەن
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجی سەرەکی بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵەکان ئەوەیە کە دەبێت خاوەنی کارتی نیشتمانی بن.
50 جار خوێندراوەتەوە