رۆیتەرز: سعودیە بە نهێنی هێرشی سەربازی کردووەتە سەر خاکی ئێران

KNN : Kurdish News Network
09:51 - 13/05/2026
جیهان
+
-

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرایکرد، شانشینی عەرەبستانی سعودیە ژمارەیەک هێرشی نهێنی و ڕانەگەیەندراوی کردووەتە سەر خاکی ئێران، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو هێرشانەی کە لە کاتی فراوانبوونی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرابوونە سەر شانشینەکە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە کە لە لێدوانی دوو بەرپرسی ئاگاداری ڕۆژئاوایی و دوو بەرپرسی ئێرانییەوە وەریگرتووە، هێرشەکانی سعودیە کە پێشتر ڕانەگەیەندراون، یەکەمین هەنگاوی سەربازییە کە شانشینەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ناو خاکی ئێراندا ئەنجامی دابێت.

 

ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوێربوونی زیاتری ڕیاز لە بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر بە گەورەترین ڕکابەرە هەرێمییەکەی.

 

لەلایەکی دیکەوە، داتاکانی ئاژانسەکە دەریدەخەن کە لە دوای هێرشەکانی سعودیە، ئاستی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شانشینەکە کەمیان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، سعودیە هۆشداری داوەتە ئێران لە ئەگەری ئەنجامدانی کاردانەوەی زیاتر، بەڵام هاوکات کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان بە کراوەیی هێشتووەتەوە، لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهۆی هێرشە نوێیەکان لە عێراقەوە ڕووبەڕووی تاقیکردنەوە و ئاستەنگی قورس بوونەتەوە.

125 جار خوێندراوەتەوە