وەزارەتی
دەرەوەی پاکستان بەتوندی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵیسی بی ئێس نیوز سەبارەت
بە بوونی فڕۆکەی ئێرانی لە بنکەی ئاسمانیی (نوور خان) ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت،
ئەو فڕۆکانەی ئێستا لە پاکستانن، لە ماوەی ئاگربەستدا گەیشتوون و هیچ
پەیوەندییەکیان بە ڕووداوە سەربازییەکانەوە نییە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوە کردووە، بڵاوکردنەوەی ئەم
جۆرە گێڕانەوانە کە لەسەر بنەمای پێشبینی و گریمانە بنیات نراون، ئامانج لێیان
تێکدانی هەوڵەکانی بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئاشتیی هەرێمییە لە ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو
کە ئەو فڕۆکە ئێرانییانەی لە ئێستادا لە پاکستان وەستاون بەهیچ شێوەیەک
پەیوەندییان بە هیچ باری لەناکاوی سەربازییەوە نییە.
سەبارەت بە
پرۆسەی سیاسی و دیپلۆماسی، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای
ئەوەی دانوستانە فەرمییەکان هێشتا دەستیان پێنەکردووەتەوە، بەڵام پەیوەندییە
دیپلۆماسییە باڵاکان بەردەوامن.
هاوکات
دووپاتیشی کردەوە کە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە پشتیوانیکردنی سەرجەم ئەو هەوڵە
دڵسۆزانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتییانەیە.
184 جار خوێندراوەتەوە