تۆڕی هەواڵی
(سی ئێن ئێن) لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو، بە جددیتر بیر لە دەستپێکردنەوەی
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڵوێستە نوێیەی ترەمپ دوای
ئەوە دێت کە ناوبراو بەهۆی بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بێ
ئومێد بووە و ئارامیی لێبڕاوە.
بەپێی
زانیارییەکانی ئەو کەناڵە ئەمریکییە، وەڵامەکانی ئەم دواییەی تاران وایکردووە
بەرپرسانی واشنتۆن تووشی گومان بن لەوەی کە ئایا تاران ئامادەیی بۆ گرتنەبەری
هەڵوێستێکی جددی لە دانوستانەکاندا هەیە یان نا. لەو چوارچێوەیەشدا، ژمارەیەک لە
بەرپرسانی ناو ئیدارەی ترەمپ داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر دەکەن، کە
ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لەپێناو لاوازکردنی پێگەکەی لەخۆدەگرێت.
سەبارەت بە
ڕۆڵی ناوبژیوانیش، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کەسانی نزیک لە ترەمپ
خوازیارن پاکستان وەک ناوەندگێر لەگەڵ ئێرانییەکاندا ڕاشکاوتر بێت، چونکە
بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە زۆرجار لایەنی پاکستانی وێنەیەکی ئەرێنیتر لەوەی کە
لە واقیعدا هەیە دەربارەی هەڵوێستەکانی ئێران نیشانی واشنتۆن دەدەن.
هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە پێدەچێت هیچ
بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ئێرانەوە نەدرێت تاوەکو پێش گەشتەکەی سەرۆکی ئەمریکا
بۆ وڵاتی چین.
215 جار خوێندراوەتەوە