بڕی ئاوی دەریاچەی ورمێ بۆ بەرزترین ئاستی 6 ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 12/05/2026
کوردستان
+
-

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) ڕایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی شەش ساڵی رابردوو، جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو لە کەرتی کشتوکاڵدا بەڕێژەی لە سەدا پەنجا.

 

رەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەمیانی بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ دوورگەکان و دۆخی ژینگەیی دەریاچەی ورمێ ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی گەیشتنی تێکڕای 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا لەم مانگانەی دواییدا، ئاستی ئاوی دەریاچەکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵی (2020)ـەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاستی ئاوەکە بووەتە هۆی بوژانەوەی ژیانی زیندەوەرەکانی دەریاچەکە (ئارتێمیا) و گەڕانەوەی باڵندە کۆچەرییەکان بۆ ناوچەکە.

 

لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی دروستکردنی بەنداو، بەکارهێنانی ئاوی رووبارەکان بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و پیشەسازی و هەروەها وشکەساڵییەوە دەریاچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئاستی وشکبوونی یەکجارەکی چوو.

156 جار خوێندراوەتەوە