هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی "هانتا" لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

KNN : Kurdish News Network
08:17 - 11/05/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ دووشەممە، ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "هانتا" (Hantavirus) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون یان گومانلێکراو بەو ڤایرۆسە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

 

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەفتەی ڕابردووەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی گواستراوەیە و لە ڕێگەی قرتێنەرە تووشبووەکان یان دەرهاویشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت لە کاتی هەڵمژینی تۆزی پیسبوو لە شوێنە داخراوەکاندا

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە (تا، ماندووبوونی زۆر، سەرئێشە، ئازاری سک و ماسولکە، ڕشانەوە و تەنگەنەفەسی)، ڕێژەی مردنیش تێیدا لەنێوان 20٪ بۆ 50٪ـدایە

 

 

وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە کە سەرجەم ڕێوشوێنە تەکنیکی و تاقیگەییەکان گیراونەتە بەر و لە ئێستادا هیچ سنووردارکردنێکی گەشتوگوزار و بازرگانی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە ئارادا نییە.

137 جار خوێندراوەتەوە