لە پێنجوێن هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە دەستیپێکرد و پاداشت بۆ هاوڵاتییان دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 10/05/2026
کوردستان
+
-

لە قەزای پێنجوێن هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە و دوورخستنەوەیان لەناوچەکانی نیشتەجێبوون دەستیپێکرد، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بڕیاریان داوە بڕی پێنج هەزار دینار وەک پاداشت بدەن بە هەر کەسێک کە سەگێکی بێلانە بگرێت.

 

هەڵمەتەکە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن و بە بەشداری و هاوکاریی هەردوو سەرۆکایەتیی شارەوانیی پێنجوێن و هۆبەی ڤێرتێرنەریی قەزاکە بەڕێوەدەچێت.

 

سەبارەت بە چارەنووسی سەگەکان دوای گرتنیان، بڕیار دراوە سەرجەم ئەو سەگانەی لەلایەن تیمەکان یان هاوڵاتییانەوە دەگیرێن، ببرێنە شێڵتەرێکی تایبەت و لەوێ لەلایەن تیمەکانەوە خزمەت بکرێن و چاودێرییان بخرێتە سەر.

236 جار خوێندراوەتەوە