سەرۆک کۆماری
ئێران پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات و داوایان لێدەکات بە
پاشەکەوتکردنی وزە، ڕووبەڕووی ئەو "جەنگە ئابوورییە" ببنەوە کە ڕووی لە
وڵاتەکەیان کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە کوژاندنەوەی هەر گڵۆپێک وەک تەقاندنی
فیشەکێک وایە بەڕووی دوژمندا.
مەسعود
پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژەی بە بارودۆخی جەنگی
ئابووری دژ بە وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند: "دوژمن دوای ئەوەی لە جەنگی
سەربازیدا تووشی شکست بوو، ئێستا هەوڵدەدات جەنگەکە بۆ کایەی ئابووری بگوازێتەوە،
پێویستە هاوڵاتییان بە ڕۆڵگێڕان و هاوکارییەکانیان، ئەم پیلانگێڕییەیش پووچەڵ
بکەنەوە."
پزیشکیان داوای
لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، بە پاشەکەوتکردنی وزە و کارەبا، ئەو دەستکەوتانەی کە
هێزە چەکدارەکان لە مەیدانی سەربازیدا بەدەستیان هێناوە، لە مەیدانی ئابووریدا
تەواوی بکەن.
سەرۆک کۆماری
ئێران وتیشی: "لە جەنگی ئێستادا، کوژاندنەوەی تەنها یەک گڵۆپ، بەواتای
تەقاندنی فیشەکێکە بە ئاراستەی دوژمن؛ پێویستە هەرکەسە و لە لای خۆیەوە بە
پاشەکەوتکردن لە بەکارهێنانی وزەدا، لەم مەیدانەدا رۆڵی خۆی بگێڕێت".
168 جار خوێندراوەتەوە