شیکارییەکی هەواڵگریی نوێ بۆ کۆشکی سپی تاران هێشتا خاوەنی هێزێکی موشەکیی گەورەیە

KNN : Kurdish News Network
06:37 - 07/05/2026
جیهان
+
-

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ، کۆشک سپی شیکارییەکی هەواڵگریی پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران توانایەکی بەرچاوی هەیە بۆ بەرگەگرتنی گەمارۆ و گەمارۆدانی سەربازی بۆ ماوەی لانی کەم سێ بۆ چوار مانگی داهاتوو

 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو شیکارییە هەواڵگرییە، تاران تا ئێستاش خاوەنی توانایەکی موشەکیی گەورەیە و هێز و ژێرخانە سەربازییەکانی ماونەتەوە

 

 

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: ئێمە پێمان وایە توانای ئێران بۆ بەرگەگرتنی سەختییە ئابوورییە درێژخایەنەکان، زۆر زیاترە لەو خەمڵاندنانەی پێشتر لەلایەن ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) بۆی کرابوو

197 جار خوێندراوەتەوە