دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە ئێران و ڕایدەگەیەنێت؛ ئەگەر تاران بەو
مەرجانە ڕازی نەبێت کە لەسەری ڕێککەوتوون، ئەوا بۆردومانەکان بە ئاست و چڕییەکی
زۆر زیاتر و فراوانتر لە جاران دەست پێدەکەنەوە.
ترەمپ لە
پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەو گریمانەیەی ئێران پابەندی ئەو خاڵانە بێت کە
پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون، سەرەڕای ئەوەی پێی وایە ئەمە "گریمانەیەکی
گەورەیە"، ئەوا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ناسراو بە "تووڕەیی داستانیی" (Epic Fury) کۆتایی دێت.
هاوکات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە جێبەجێکردنی
ڕێککەوتنەکە، ئەو گەمارۆ کاریگەرەی سەپێنراوە هەڵدەگیرێت و ڕێگە دەدرێت گەرووی
هورمز بەڕووی هەموواندا بکرێتەوە، بە ئێرانیشەوە.
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی داوە لەوەی، ئەگەر ئێرانییەکان بە
ڕێککەوتنەکە ڕازی نەبن، ئەوا بژاردەی سەربازی دەست پێدەکاتەوە و بەداخەوە
بۆردومانەکان زۆر توندتر دەبن لە جاران.
173 جار خوێندراوەتەوە