هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە شۆفێران شەقامەکان مەترسیدارن

KNN : Kurdish News Network
03:19 - 04/05/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شۆفێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو نمە بارانەی لە ئێستادا دەبارێت و هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێکی خۆڵبارین کە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، مەترسییەکی زۆری بۆ سەر گیانی شۆفێران هەیە

 

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی تێکەڵبوونی باران و ئەو تۆز و خۆڵەی لە شەوی ڕابردووەوە داباریوە، لەسەر شەقامەکان و بەتایبەتی لە پێچەکاندا، چینێکی "لینج" دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی خلیسکان و لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل

 

 

راگەیاندنی هاتوچۆ جەخت دەکاتەوە کە ئەم دۆخە مەترسیدارترە لە نمە بارانی وەرزەکانی زستان و بەهار، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ناوەوە و دەرەوەی شارەکان بە وریاییەکی زۆرەوە و بە خێراییەکی کەمتر لە خێرایی یاسایی شۆفێری بکەن بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی نەخوازراو

231 جار خوێندراوەتەوە