لە گوندی "کولێ"ی سەر بە ناحیەی باتێل لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سێ هاووڵاتی کە پیشەیان شوانکاری بووە، لە کاتی مەلەکردندا لەناو گۆمێکی ئاودا خنکان. ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی 5ی 2026، لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆدا ڕوویداوە
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان تەرمی هەر سێ کەسەکە لەناو ئاوەکە دەربهێنن و ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆیان بکەن. بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکان هاووڵاتیی عەرەبن و هەر سێکیان ئەندامی یەک خێزانن، کە تەمەنیان (42، 25و 10) ساڵە و لەو ناوچەیە سەرقاڵی شوانکاری بوون
190 جار خوێندراوەتەوە