سوپای ئێران بۆ ترەمپ : لە نێوان ئۆپەراسیۆنی مەحاڵ و رێککەوتنی خراپ یەکێکیان هەڵبژێرە

KNN : Kurdish News Network
12:11 - 03/05/2026
کوردستان
+
-

دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەو مۆڵەتەی تاران دژ بە گەمارۆکان داویەتییە پێنتاگۆن و گۆڕانی هەڵوێستی چین، ڕووسیا و ئەوروپا بەرانبەر واشنتن، وایکردووە دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم دوو بژاردەی سەختدا بێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سازمانی هەواڵگریی سوپای پاسداران، نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆنگرێس و قبوڵکردنی مەرجەکانی ئێران بۆ دانوستان، تەنیا یەک مانای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە دەبێت ترەمپ لە نێوان ئەنجامدانی "ئۆپەراسیۆنێکی مەحاڵ" یان واژۆکردنی "ڕێککەوتنێکی خراپ" لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکێکیان هەڵبژێرێت.

 

هەواڵگریی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، مەودای بڕیاردان بۆ ئەمریکا زۆر سنووردار بووەتەوە و واشنتن لە دۆخێکی پاشەکشەدایە، بەتایبەت دوای ئەوەی هەڵوێستی وڵاتانی زلهێز و هاوپەیمانانی پێشووی ئەمریکا لە ئەوروپا دژ بە سیاسەتەکانی واشنتن گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و تاران توانیویەتی مەرجەکانی خۆی بۆ دانوستان بسەپێنێت.

236 جار خوێندراوەتەوە