بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو و ڕۆژی
هەینیی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە و
پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی پلەبەندی بەرز دەبنەوە.
بەپێی
پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆدا
لە ناوچە بەرز و شاخاوییەکان، هەروەها سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ،
ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری تاوەبارانی بەهاری هەیە، کە لە هەندێک
ناوچە ڕەنگە بەشێوەی لێزمەباران ببارێت. هاوکات لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک
بارانبارین لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای
کەرکوک هەیە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە سەنتەری
پارێزگاکاندا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و کەشوهەوا تا ئاستێک سەقامگیر دەبێت، بەڵام
لە قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری چڕبوونەوەی هەور و دابارین لە دوای
نیوەڕۆدا هەیە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک
بەرز دەبنەوە.
هەروەها بۆ
ڕۆژی هەینی ئاماژە بەوە کراوە کە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هیچ
حاڵەتێکی بارانبارین پێشبینی ناکرێت، هاوکات پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دوو
پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە و کەشوهەوای ناوچەکە جێگیر دەبێت.
1836 جار خوێندراوەتەوە