پێشبینی دەکرێت
ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و سبەینێ هەینیش لە چەند ناوچەیەک ئەگەری
بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و
پەڵە هەور دەبێت لەهەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ دوو
پلە بەراورد بە دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای رۆژی هەینیش بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت ،
لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە کاتەکانی نیوەڕۆدا باران بارین
لە ناوچەکانی ڕۆژهەلات و باکوور بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە
دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی باران زیاتر دەبێت .
پێشبینی دەکرێت
تا کاتەکانی ئێوارە تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و ناوچەی جیاجیا بەردەوامی
دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ بەرزتر
دەبنەوە.
دەقی
راگەیەندراوەکەی کەشناسی:
کەشى
پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج
شەممە 23-04-2026
کەش/ بە گشتی
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .
خێراى با /
لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک
ئاراستەی با /
گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین /
لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما
/ بە نزیکی 1 تــــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24
پلەی سیلیزی
پیرمام: 20
پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23
پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی
سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: 24
پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26
پلەی سیلیزی
سبەى هەینی 24-04-2026
کەش/ ئاسمان
پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت ، لە هەندێک کات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو .
لە کاتەکانی نیوەڕۆدا باران بارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەلات و باکوور بە شێوەی گەواڵە
بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت , بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی باران
زیاتر دەبێت . پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە تاوە باران و هەورە تریشقە لە
کات و ناوچەی جیاجیا بەردەوامی دەبێت .
خێراى با /
لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک
ئاراستەی با /
گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین /
لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما
/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 24
پلەی سیلیزی
پیرمام: 19
پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24
پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی
سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە: 24
پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26
پلەی سیلیزی
8073 جار خوێندراوەتەوە