شەپۆلی ئەو
بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو کۆتایی هاتووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت
لە (48) کاتژمێری داهاتوودا کەشوهەوایەکی ناسەقامگیری بەهاری بەردەوام بێت و لە
هەندێک ناوچە تاوەباران و هەورە تریشقە ڕووبدات.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و
لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری بەشێک لە قەزا و
ناحیەکان تاوەبارانی کورتخایەن دەبارێت. هاوکات لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و
دهۆک ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە هەیە، بەڵام لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین
ئەگەری دابارین بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم
دەبنەوە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، لەگەڵ
ئەگەری گەواڵەبارانی بەهاری لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەی پچڕپچڕ، بەجۆرێک
گۆڕانکاری لە شێوازی داباریندا دروست دەبێت و ڕەنگە ناوچەیەک بارانی لێ ببارێت و
ناوچەیەکی دیکە بێ باران بێت. هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، کە
بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت بە (23) پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران
بە (13) پلەی سیلیزی دەبێت.
273 جار خوێندراوەتەوە