هەورەبروسکە لە سەیدسادق شوانێکی تەمەن 44 ساڵی کوشت
لە قەزای سەیدسادق، بەهۆی کاریگەریی شەپۆلێکی باران و هەورەبروسکەوە، هاوڵاتییەک کە پیشەی شوان بووە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی (سەردار حەمە ساڵح)ـە و تەمەنی ٤٤ ساڵە، نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە و لە سنووری قەزای سەیدسادق سەرقاڵی پیشەی شوانکاریی بووە، بەڵام لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکەیدا هەورەبروسکە لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە
سەردار حەمە ساڵح باوکی پێنج منداڵە و دوای ڕووداوەکە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی دادی سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان و پاشان ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکاری.
33 جار خوێندراوەتەوە