بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و
بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری
داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانکاری لە بڕی
هەورەکان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی
کوردستان بە گشتی بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با لەنێوان (10بۆ 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و
ئاراستەکەشی لەنێوان باکووری خۆرهەڵات و باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای
بینین لەنێوان (7 بۆ 9) کم دەبێت
بۆ سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت پلەکانی
گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (1بۆ 3) پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە ببینن. ئاسمانی
ناوچەکە لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا و
لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ڕۆژئاوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. هاوکات خێرایی با
کەم دەبێتەوە بۆ (5 بۆ 15) کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی بە نادیاری (گۆڕاو)
دەمێنێتەوە
299 جار خوێندراوەتەوە